پرسیارە باوەکان
ئایا بەرهەمەکان ڕەسەنن؟
بەڵێ — تەنیا بەرهەمی ڕەسەن لە دابەشکەرانی فەرمی دەفرۆشین. هەموو ئامێرێک لەگەڵ دەستەبەری کۆمپانیای بەرهەمهێنەرەوە دێت.
ئایا بۆ دەرەوەی سلێمانی دەگەیەنن؟
بەڵێ، بۆ هەموو پارێزگاکانی عێراق دەگەیەنین. بۆ کات و کرێ بڕوانە پەڕەی ناردن و گەیاندن.
چ ڕێگەیەکی پارەدان وەردەگرن؟
پارەدان لە کاتی وەرگرتن، FIB، QCard، و گواستنەوەی بانکی. پارەدان بە کارت لە فرۆشگادا بەردەستە.
ئایا دەتوانم سەردانی فرۆشگاکە بکەم؟
بەڵێ — فرۆشگاکەمان لە سلێمانی شەممە تا پێنجشەممە، لە ٩ی بەیانییەوە تا ١٠ی شەو کراوەیە.
ئایا نرخی کۆمەڵ پێشکەش دەکەن؟
بەڵێ، بۆ داواکاری کۆمەڵ / B2B لە واتساپەوە پەیوەندیمان پێوە بکە.